دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێو دەوڵەتی سلێمانی:

“هەر چالاکیەک لەژێر ناوی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام بدرێت ناشەرعیە”

+964

پەری ساڵح

دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێو دەوڵەتی سلێمانی بە فەرمی هەر چالاکییەک لەژێر ناوی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام بدرێت رەتیدەکەنەوە، ئەگەر لەلایەن پلاتفۆرم و وێبسایتی فەرمی خۆیانەوە رانەگەیاندرابێت و دەڵێن، ناشەرعیە .

چەند رۆژێک پێش ئێستا پەیجێکی نوێ لە فەیسبوک بەناوی “سلێمانی ئینتەرناشناڵ فیلم فێستیڤاڵ” بە فەرمی خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی راگەیاندرا و لۆگۆکەشی لەلایەن شێرکۆ خانزادی بە دیزاینێکی جیاواز نوێکرایەوە، بەڵام ئەو ستافەی پێشتر خاوەندارێتی فێستیڤاڵەکەیان دەکرد رەتیان کردەوە و دەڵێن، هەرکەسێک لە ژێر ئەم ناوە چالاکی بکات بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بەفێستیڤاڵی شەرعی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە نییە و هەموو هەنگاوێکی یاساییش دەگرینەبەر.

هاوکات هۆکاری راگرتنی فێستیڤاڵەکە دەگەڕێننەوە بۆ کێشەی دارایی، ئاماژەدەدەن بەوەی خاوەندارێتی فێستیڤاڵەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکی دەزگاکە دانەر عومەر، کەسانێک بەناوی کۆمپانیاوە ئەم دەرفەتەیان قۆستۆتەوە و دەیانەوێت لە ژێر ناوی (فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی) هاوشێوەی فێستیڤاڵەکەی ئەوان بکەن.

پرۆژەی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لەساڵی 2016 یەکەم خولی لەشاری سلێمانی بەرێوەبرد، ساڵانە لەوادەی خۆیدا چالاکییەکانی بەڕێوەدەچوو تا ساڵی 2021 توانی خولی پێنجەم بەرێوەبەرێت.

“هەر چالاکیەک لەژێر ناوی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام بدرێت ناشەرعیە”

ئەم هەفتەیە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ دەستپێدەکا...

ئەم هەفتەیە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ دەستپێدەکات