قایمقامیەتی زاخۆ. وێنە: 964
ئاماری نوێ لە زاخۆوە
زیاتر لە 600 تۆن کەرەستە لەناوبراون و سه‌دان هێڵى كاره‌با و ئاویش بڕدران
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئه‌مساڵ له ئیداره‌ى زاخۆ، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى چاودێرییه‌وه زیاتر له 600 تۆن كه‌ره‌سته‌ى ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوبراون و به‌سدان هێڵى كاره‌با و ئاویش كه به‌سه‌رپێچی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه راكێشرابوون، بڕان.
ئاماره‌كه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌لایه‌ن قایمقامییه‌تى ناوه‌ندى قه‌زاى زاخۆ بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌و لیژنانه‌نی قایمقامیەت كه چاودێری بازار و شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، پێکدێن لە هەریەک لە تەندروستی، بازرگانی و ئاسایش.
به‌پێی ئاماره‌كه، لەساڵی 2024 دا توانیویانە دەست بەسەر زیاتر لە 600 تۆن کەرەستەی خوراک و جوانکاری ماوەبەسەرچوودا بگرن، لەگەل هەزار و 500 کیلو دەرمانی قاچاخ.
53 کلینیکى پزیشكى و دەرمانخانەیان سزاداون و حەوت شوێنی نه‌شتەرگەری جوانکارییان داخستووه و شەش پزیشکی ددانیشیان بەهۆی جێبەجێنەکردنی رێنماییەکانی تەندروستی، سزاداوه.
هەر ئەوە نا، بەپێی ئامارەکان 579 هێڵی کارەبا و هەزار و 269 هێڵی ئاو کە زێده‌ڕۆیی و سه‌رپێچی راكێشرابوون لابران، 442 خان‌و و کەپر و شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵیش کە شوێنەكانیان نه‌گونجاو بوو، لادران.
هه‌ر ئه‌مساڵ 390 خاوەن دوکان و مارکێتیان به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به‌رێنماییه‌كان و سه‌رپێچیكردنیان سزادراون، ئه‌و شوێنكارانه‌ش كه شوستە و شەقامه‌كانیان وه‌ك زێده‌ڕۆیی كردن به‌كارهێنابوو، 400 شوێنكار بوو، هه‌موویان پاككرانه‌وه.
محەمەد سدیق، بەرێوەبەری راگەیاندنی قایمقامییەتی قەزای زاخۆ بە 964 وت، ته‌نیا 2%ـى ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتوون و له‌ناویان بردوون له‌لایه‌ن خاوه‌ن كاره‌كانه‌وه راده‌ستیان كرابوو، ده‌ناى زۆربه‌ى كه‌ره‌سته‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌كانیانه‌وه ده‌ست به‌سه‌رداگیراون.
لایخۆشیەوە کوڤان ئاڤدەل، بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی زاخۆ بۆ 964 راگەیاند “لە ساڵی داهاتوو پلان و بەرنامەی باشترمان هەیە و کۆنتروڵی تەواوی ئه‌و شوێنانه‌ى قۆرخکاری و سەرپێچی دەکەن و هەموو شوێنێکی بازرگان‌یش ئاگادار كراونه‌ته‌وه و بۆیە هیچ بیانوێک قبوڵ ناکرێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن