زۆربەى پۆستەکانى شارەکە لەدەست ژنانە

لە هەڵەبجە لە دایکبوونى کچان پێش کوڕانى دایەوە

وریا فەتاح

لەگەڵ ئەوەى زۆربەى پۆستە گرنگەکانى هەڵەبجە لە دەست ژنان، لە منداڵبونیشدا رێژەى لە دایکبوونى کچان زیاترە لە کوڕان.

لە 2024 دا، یەک هەزار و 573 منداڵ لە هەڵەبجە لە دایکبوون

دکتۆر هودا ئەحمەد رەشید، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى منداڵبوون و منداڵانى هەڵەبجە بە 964ـى وت،” لە 2024 دا، یەک هەزار و 573 منداڵ لە هەڵەبجە لە دایکبوون، لەو ژمارەیە 793 منداڵیان لە رەگەزى مێن و 780 منداڵیان لە رەگەزى نێرن و 13 منداڵى کچ زیاترە بەراورد بە کوڕ”.

لە هەڵەبجە رەگەزى مێ هەر لە لەدایکبوون لە پێش رەگەزى نێر نین، بەڵکو زۆربەى پۆستە گرنگەکانى شارەکەش بە دەستى ژنانەوەن بەم شێوەیە:

نوخشە ناسیح- قایمقامی قەزای ناوەندی ھەڵەبجە

چیا قاسم- بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە

خێڵان عەبدولرەحمان – بەڕێوبەری گشتی شارەوانیەکانی ھەڵەبجە

ھودا ئەحمەد – بەڕێوبەری نەخۆشخانەی مناڵبوون و منداڵانی ھەڵەبجە

ژیار ئەکرەم – بەڕێوبەری نەوت و کانزاکانی ھەڵەبجە

تارا ئەحمەد – بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتی کار و راھێنانی پیشەیی ھەڵەبجە

دڵنیا فارووق – سەرۆکی لیژنەی باڵای لیژنەکانی قایمقامیەت

گوڵستان ئەحمەد – بەڕێوبەری مافی مرۆڤی ھەڵەبجە