بەنزین لە كەركوك
هەرسێ جۆرەکە
نرخی بەنزین لە سلێمانی 25 دینار دابەزی
ژووری هەواڵ
نرخى هەر سێ جۆرەکەى بەنزین بۆ هەر لیترێک 25 دینار کەمکراوەتەوە، گوتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانیش دەڵێت، هۆکارەکەی زۆرى بەنزین و کەمبوونەوەى خواستە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 29.12.2024، بەهمەن قادر، وتەبێژى بەنزینخانەکانى سلێمانى بە 964ـی وت، “نرخى بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکەى نۆرماڵ و موحەسەن و سوپەر بۆ هەر لیترێک 25 دینار کەمکراوەتەوە،”.
لە سلێمانى یەک لیتر بەنزینى نۆرماڵ لە 950 دینار بۆ 925 دینار و موحەسەن لە 1,150 بۆ 1,125 دینار و سوپەر لە 1,300 بۆ 1,275 بۆ هەر لیترێک دابەزیوە.
پێشتریش لە هەولێر، بەهۆی زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی بەنزین، هەر دوو کۆمپانیای لاناز و کار، نرخی بەنزینیان دابەزاند، بەتایبەت نرخی بەنزینی نۆرماڵ.