هەواڵەکان
سیستمی غاز گیانی لە منداڵێک سەندەوە و دووکەڵی ئاسمانی سۆرانیش لە بنەڕەتەوە چارەکرا
ژووری هەواڵ
ئەم بەیانییە، دانیشتووانی گوندی مەحمود قەجەری گەرمیان بە دەنگی تەقینی سیستمی غاز بە خەبەرهاتن، هەواڵ هات و زانرا باوکێک و پێنج منداڵ بەهۆی کاریگەری تەقینەوەکەوە بریندارن، کە دواتر یەکێک لە منداڵەکانی گیانی لەدەستدا.
حەسەن عەلی، کە لای دهۆکییەکان بە حەسەن حەفارە ناسراوە، بەهۆی ئەوەی بەشداری کردووە لە هەڵکەندی گۆڕ بۆ زیاتر لە 16 هەزار کۆچکردووی پارێزگاکە، پارێزگاری دهۆک ئۆتۆمبیلێکی پێشکەش کرد.
کارگەیەکی دروست کردنی قیڕ لە سۆران داخرا، کارگەکە باس و خواسی ئەو ماوەیە بوو لە ناو خەڵک، بە هۆکاری پیس بوونى ژینگە سۆران دادەنرا، لە دوای سەردانیکردنى لیژنەکانی قایمقامییەت و فەرمانگەی ژینگەی سۆران، بڕیاردرا بە داخستنی تاکو مەرجەکانی ژینگەییەکان جێبەجێ دەکات.
ئەمجارە خوێندکارانی سێ بەشی تەندروستی لە کەمپی تەکنیکی کفری زانکۆی پۆلیتەکنیک، بە سێ تیم خزمەتگوزاریی تەندروستی و ژینگەییان گەیاندە گوندی پیرەمۆنیی لە سنووری گەرمیان.