بایکۆتیان کردووە

خۆبەخشانى تەندروستى راپەڕین بەردەوامن لە گردبوونەوە

محەمەد عەلى- راپەڕین

کارمەندانى خۆبەخشى تەندروستى راپەڕین، بۆ دووەمجار لەماوەى پێنج رۆژدا گردبوونەوەیان ئەنجامدا و داواى دامەزراندن دەکەن.

کارمەندانى خۆبەخشى تەندروستى لە ئیدارەى راپەڕین ژمارەیان نزیکەى 1000 کارمەندە و ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە دەستیان کردووە بە بایکۆت، ئەمڕۆش بۆ دووەمجارە لەماوەى پێنج رۆژدا گردبوونەوە.

ئەو کارمەندانە، ئەمڕۆ چوونە بەردەم بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى راپەڕین لە رانیە و داواى دامەزراندنى هەمیشەییان کرد و دواتریش رێگاى رانیە بۆ حاجیاوا و چوارقوڕنەیان داخست.

وەک ئەوەى خۆبەخشانى تەندروستى باسى دەکەن، ئێستا بنکە تەندروستى و نەخۆشخانەکان لەسەر شانى خۆبەخشانن و ئەگەر ئەوان دەوام نەکەن، کەرتى تەندروستى لە سنوورەکە پەکى دەکەویت.

داواش دەکەن هاوشانى مامۆستایانى وانەبێژ دامەزراندنیان بۆ بکرێت و کۆتایى بە خۆبەخشیان بهێنرێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح