لە ناحیەی سەروچاوە

رێگەی گوندی دواوە قیرتاوکرا

964+

ژێوار خدر

بەشێکی رێگەی گوندی دواوە تا دووڕیانی گوندی ئەنگۆز لە سنووری ناحیەی سەروچاوەی ئیدارەی راپەڕین قیرتاوکرا و رێگاى چەند گوندێک ئاوەدانکرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین رایگەیاند، پڕۆژەی قیرتاوکردنی بەشێکی رێگای گوندی دواوە بۆ دووڕیانی گوندی ئەنگۆز بە درێژی 860 مەتر لە سنوری ناحیەی بێتواتە دەستیپێکردووە،

دەشڵێت، بودجەی تەرخانکراوە بۆ پڕۆژەکە 99 ملیۆن و 601 هەزار دینارە، لە سەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی دارایی، بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی رانیەوە جێبەجێ دەکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، تەواوکردنی پڕۆژەکە کارئاسانی بۆ هاتوچۆی خەڵکی لە هەریەک لە گوندەکانی دواوە، ئەنگۆز سەرئەشکەوتان دەکات.

رێگای نێوان حاجیاوا بۆ سەروچاوە نۆژەن کرایەوە

رێگای نێوان حاجیاوا بۆ سەروچاوە نۆژەن کرایەوە