پڕۆژه‌یه‌كی سه‌رژمێری عێراقی هه‌بووه‌ 10 ساڵه‌ وه‌ستاوه‌

ئه‌نجامدانى (سه‌رژمێریى ئاژه‌ڵان) له‌ هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كرێته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆیه‌كى به‌رفراوان، كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌رژمێری ئاژه‌ڵان ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه‌ هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌دراوه‌.

ده‌نگۆكه‌، له‌ به‌شێكی سۆشیاڵ میدیاكان و ماڵپه‌ره‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ مانگى رابردوو سه‌رژمێری گشتى دانیشتوانى له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام درا.

ئه‌حمه‌د جه‌میل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵى دهۆك بۆ 964 دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر بابه‌تى سه‌رژمێریكردنى ئاژه‌ڵان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵه‌وه‌ هیچ بڕیارێك نیه‌ و دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.

وتیشی “هه‌ر بڕیارێك له‌ وه‌زاره‌ته‌وه‌ ده‌ربچێن وێنه‌یه‌كی ده‌گاته‌ ئێمه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ش هیچ نه‌هاتووه‌”.

پێشتر پڕۆژه‌یه‌كی عێراقی بۆ سه‌رژمێری گشتى ئاژه‌ڵان له‌ ته‌واوى عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ هه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌حمه‌د جه‌میل ده‌ڵێت، ماوه‌ى 10 ساڵه‌ وه‌ستاوه‌ و هۆكاره‌كه‌شی سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕ له‌دژى داعش بووه‌ و تاوه‌كو ئێستاش ده‌ستى پێنه‌كراوه‌ته‌وه‌.

روونیشكرده‌وه‌، ئه‌وكات ئه‌وان له‌ دهۆك له‌ 20% ئاژه‌ڵه‌كانى سنووره‌كه‌یان سه‌رژمێركرد و هه‌ر ئاژه‌ڵێك ژماره‌ و ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆى پێدرا و ئاژه‌ڵى شاره‌كان له‌یه‌كترى جیاده‌كرده‌وه‌.

“داوامان له‌وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى هه‌رێم كرد هه‌وڵ بدات ئه‌و سه‌رژمێرییه‌ى عێراق ته‌واو بكرێت، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ ده‌نگۆیه‌كى نییه‌” ئه‌مه‌ش قسه‌ى ئه‌حمه‌د جه‌یله‌ بۆ 964.

به‌پێی ئامارێك كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كشتوكاڵى دهۆك به‌ 964ـى داوه‌، له‌سنوورى ئه‌م پارێزگایه‌ یه‌ك ملیۆنم و 900 هه‌زار سه‌ره‌ئاژه‌ڵ به‌هه‌موو جۆر و قه‌باره‌وه‌ هه‌ن و ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌رده‌وام له‌ كه‌مبوون و زیاد بوونه‌.

سه‌رژمێری ژینگەی پاککردەوە و نرخى ته‌ماته‌ى به‌رزكر...

سه‌رژمێری ژینگەی پاککردەوە و نرخى ته‌ماته‌ى به‌رزكرده‌وه‌

ته‌واوى گوندى نائارام و دووره‌ده‌سته‌كانى سۆران سه...

ته‌واوى گوندى نائارام و دووره‌ده‌سته‌كانى سۆران سه‌رژمێری كران