بۆ خواردنەوە

ئیتر سلێمانی ئاوی پیسی نابێت

964+

ژوولی عەدنان

قایمقامیەتی سلێمانی ناهێڵێت شەمعەکان ئاوی پیس و ناتەندروست دەرخواردی خەڵک بدەن.

قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەیەکیان پێکهێناوە و رۆژانە چاودێری شەمعی ئاوەکانی شارەکە دەکات تا چیتر ئاوی ناتەندرووست بە هاوڵاتیان نەدەن.

باسیان لەوەشکردووە کە ئەم لیژنەیە شەمعی یاسایی و نایاسایی لێکجیا دەکاتەوە و ئاوەکە دەپشکنێت و بەو پێیە شەمعەکان پۆلێن دەکات.

وتوشیانە هیچ شەمعێک رێگەی پێنادرێت کاربکات ئەگەر ئاوەکەی لە پشکنینی زانستی لیژنەکان بە تەندرووست دانەنرێت.

ماوەی پێشوو پەتایەكی گەورەی سكچوون و رشانەوە تووشی هاوڵاتیانی قەزای شارەزوور بوو و بەپێی لێدوانی وەزیری تەندروستی،  1560 حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشییەکە لە قەزاکە تۆمار کرا.

هۆکارەکەشی تێکەڵبوونی ئاوی خواردنەوە و ئاوی پیس بووە لەسەر رووباری بێستانسوور، لێچوونێک هەبووە و ئاوی پیس تێکەڵبووە بە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە

برنجیان بە ئاوی پیس ئاو دەدا، پێیان زانرا و تێكدران

برنجیان بە ئاوی پیس ئاو دەدا، پێیان زانرا و تێكدران

كشتوكاڵ بە ئاوی پیس و لە ناو ماستەرپلانی هەولێردا قەدە...

كشتوكاڵ بە ئاوی پیس و لە ناو ماستەرپلانی هەولێردا قەدەغە كرا