"بەڵێندەر هەیە ئیفلاسی کردووە"
بەڵێندەرانی سلێمانی گردبوونەوە و داوای پارە دەكەن
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
بەڵێندەرانی سلێمانی گردبوونەوە و داوای پێدانی پارەی پڕۆژەکانیان دەکەن، کە دەڵێن لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار پڕۆژە لە سلێمانی وەستاوە.
ئالان کەریم، سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی سلێمانی بە 964ـی وت، بەهۆی خەرجنەکردنی پارەی پڕۆژەکانیان تا ئێستا زیاتر لە هەزار پڕۆژەیان لە سلێمانی وەستاوە.
وتیشی، پێویستیانە پارەیان بۆ سەرف بکرێت و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، بەڵێندەر هەیە ئیفلاسی کردووە، بەڵام تا ئێستا راینەگەیاندووە.
ژمارەی بەڵێندەران لە شاری سلێمانی هەزار و 300 بەڵێندەرن.
پێداچوونەوە؛ ژێوار خدر