شارەوانی رەزامەندی گواستنەوەی داوە و ژینگە ناڕازییە

نەمانی داری بەردەم دوکانێکی سۆران هەرای ناوەتەوە

964+

ژوولی عەدنان

چەند رۆژێک پێش ئێستا باس لەوەکرا لە ناو بازاڕی سۆران دوکاندارێک سێ داری تەمەن 20 ساڵی لە بەردەم دوکانەکەی بڕیوەتەوە بە بیانووی ئەوەی پێشی دوکانەکەی جوانتر دەربکەوێت، بەڕێوەبەری ژینگەی سۆرانیش بەدواداچوونی بۆ کرد و بۆی دەرکەوت دارەکان دووانیان شارەوانی بە بیانووی وشکبوون بڕیونیەتییەوە و دوکاندارەکەش یەکێکیانی گواستووەتەوە.

جۆری دارەکان چنارن و نرخی هەر یەکێکیان 2500 دۆلار دەبێت، کە لە شەقامی حەریقی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بوون.

هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری ژینگەی سۆران بە 964ـی وت، کێشەکە ئەوەیە لەلایەن شارەوانيی سۆرانەوە مۆڵەتی گواستنەوەی دارەکە وەرگیراوە، ئەمەش هەڵەیە و شارەوانی بۆ هەر رێکارێکی گواستنەوە یا بڕینەوەی دار پێویستە پرس بە ژینگەی سۆران بکات”.

” لە ئەنجامدا گەیشتین بەوەی کە دارەکە نەبڕدراوەتەوە، بەڵکو گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی تر، ئەویش بەهۆی نەگونجانی شوێنی دارەکە و بە رەزامەندی شارەوانی بووە، ئەمەش دوای وەرگرتنی بەڵێنامە و پابەندکردنی خاوەنی شوێنەکە بە چاندنی چه‌ند نه‌مامێكی تر لە شوێنی ئەو دارە” هەژار ماهیر ئەمەی وت.

باسی لەوەش کرد بەخێوکردنی ئەم دارانە بۆ ماوەی 20 ساڵ پێویستی بە کات و هێز و بازووی ژینگەپارێزان بووە، پێوەی ماندوو بوون، ناکرێت بەدڵی خۆیان جۆری دار و تەمەنی هەڵبژێرن، وادانراوە چوار نەمامی دارسنەوبەر لە جێگەیاندا بچێنن، بەڵام ژینگەی سۆران قبووڵی نییە، چونکە لەگەڵ دارەکانی دیکەی ئەو ناوچەیە ناگونجێ.

فەرمانگەی ژینگەی سۆران وشیاری ژینگەیی لە قوتابخانەکان...

فەرمانگەی ژینگەی سۆران وشیاری ژینگەیی لە قوتابخانەکاندا بڵاودەکەنەوە

فەرمانگەی ژینگەی سۆران: دەستی دەستیمان پێدەکرێت

فەرمانگەی ژینگەی سۆران: دەستی دەستیمان پێدەکرێت