هەولێر

گۆشەیەکى تایبەت بە کۆریای باشوور لە زانکۆی تیشک کرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە كتێبخانەی زانکۆی تیشک لە هەولێر، گۆشەیەکى تایبەتى بە كتێب و فەرهەنگی کۆریای باشوور کرایەوە.

رێوڕەسمی كردنەوەی گۆشەكە، ئەمڕۆ دووشەممە 16.12.2024 بەڕێوەچوو، كە وەك لە راگەیاندنی پارێزگای هەولێردا هاتووە، كردنەوەی گۆشەی كۆریای باشوور Korea Corner بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری و بەخشینی سەرچاوەی زانستی و کۆرسی خوێندنە، کە وەک ناوەندێکی زانیاری دەیان کتێبى لە بوارە جیاکانى زانستی و مەعریفى لە خۆگرتووە و دەبێتە سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ خوێندكارانی زانکۆکە.

ئاماژە بەوەش كراوە، هەریەكە لە پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، کونسوڵی گشتیی کۆماری کۆریای باشور لە هەولێر سینگچۆل لیم  و فەلاح مستەفا، راوێژکارى سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى زانکۆ و مامۆستا و خوێندكاران ئامادەی رێوڕەسمەكە بوون.

كردنەوەی گۆشەی كۆریای باشوور لە زانكۆی تیشك، دوای ئەوە دێت، چەند رۆژێك لەمەوبەر گۆشەی كتێبی فەرەنسی لە زانكۆی كوردستان كرایەوە.

نوسەرێکی کورد ژمارەیەک شانۆنامەی کوردی دەکاتە فەرەنسی

نوسەرێکی کورد ژمارەیەک شانۆنامەی کوردی دەکاتە فەرەنسی