محەمەد خانی

“دەبێت لە ساڵی نوێدا خۆمان کۆن نەبین”

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

مامۆستایەکی زانکۆ سەبارەت بە ئامادەکارییەکان و پلانی ساڵی نوێ، ئامۆژگاری خەڵک دەکات لە ساڵی نوێدا خۆیان کۆن نەبن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15.12.2024، لە پێنجوێن کۆڕێک بۆ محەمەد خانی پڕۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆ سەبارەت بە  فێربوونی بەردەوام رێکخرا، تێیدا باسی لە گرنگیی بەردەوامی فێربوون کرد.

لە دوای کۆتاییهاتنی کۆڕەکە محەمەد خانی قسەی بۆ 964 کرد و سەبارەت بە رێکخستن و ئامادەکردنی پلانەکان بۆ ساڵی نوێ وتی، “دەبێت لە ساڵی نوێدا خۆمان کۆن نەبین و لە ساڵی نوێشدا وا بیر بکەینەوە ئەو ساڵەی تێیداین یەکێک بووە لە ساڵە نوێیەکان.”

وتیشی، پلانیان وایە بۆ ساڵی نوێ لە بواری پەروەردە و فێرکردن هەنگاوی زیاتر بنێین و چالاکی زیاترمان هەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئامادەییان هەیە بۆ فێربوون و دەشیەوێت لە هەرێمی کوردستانەوە تازەگەری دروست بکات.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پەروەردەی پێنجوێن راهێنان بە مامۆستاکانی دەکات

پەروەردەی پێنجوێن راهێنان بە مامۆستاکانی دەکات