"هه‌رێم ئارام و گونجاوه"
هه‌رێمى كوردستان، بانگهێشتی وەبەرهێنەر و كۆمپانیاكانی بەریتانیا دەكات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم داواى له كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ره به‌ریتانییه‌كان كرد بێنه هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كانیان و بۆشی دووپاتكردنه‌وه كه دۆخى هه‌رێم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئارام و گونجاوه.
ئه‌م داواكارییه‌ى محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە دووەم رۆژی كۆنفڕانسی ئەنجومەنی بازرگانیی عێراق – بەریتانیا IBBCخسته‌ڕوو كە ئێستاكه لە شاری دوبەی وڵاتى ئیمارات كاره‌كانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژەی به دەرفەتە زێرین و ناوازەکانی وەبەرھێنان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه لـە سێکتەرەکانی وزەی نوێبۆوە، کشتوکاڵ، گەشتیاری، پەروەردە و فێرکردن، تەندروستی، خزمەتگوزاریی و تەکنەلۆژیا و بۆ ئه‌مه‌ش بانگھێشتی وەبەرھێنەر و کۆمپانیاکانی بەریتانیای کرد بۆ وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان پشتیوانی دەستەی وەبەرھێنان و حکـومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ پابەندبوون بە فەراھەمکردنی ژینگەیەکی لەبار و ئارام بـۆ وەبەرھێنەرانی بیانی نیشاندا، کە ھاوشێوەی وەبەرھێنەرانی ناوخۆیی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
ئەنجومەنی بازرگانیی عێراق – بەریتانیا IBBC، ساڵانە لە دوو کاتی جیاوازدا کۆنفڕانسێکی ئابوریی و بازرگانی و پەروەردە لـە شارەکانی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا و شاری دوبەی لە ئیماراتی عەرەبی رێکدەخـات.