2023 ترلیۆنی تێپەڕاند بوو

بە حسابی شەفافیەت دوو پارێزگا 310 ملیار داهاتیان لە پارساڵ کەمترە

964+
ئەحمەد مستەفا

بەپێی حەق و حسابی ماڵپەڕی شەفافیەت، ئەمساڵی 2024 داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان، 310 ملیار دینار کەمترە لە ساڵی 2023.

ماڵپەڕی شەفافیەت،  لە گۆشەی ساڵانەی داهاتدا، داتای ساڵی 2024ـی پارێزگای سلێمانی دەستنیشان کردووە کە کەمیکردووە و لە ئەمساڵدا 863 ملیار و 595 ملیۆن و 666 هەزار و 691 دینار بووە، ئەوە لەکاتێکدایە ساڵی پار كۆی داهاتی پارێزگای سلێمانی زیاتر لە یەك ترلیۆن 173 ملیار دینار بووە.

بەپێی داتاکە، کۆی داهاتی ساڵانەی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین 86% داهات بەشێوەی نەختینەی لە 12% بەشێوەی چەک و هەروەها 4% بەشێوەی مقاسەیە بووە.

رۆژی 15 کانوونی یەکەمی2022 لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی بە سەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی کەوتە کار، ئامانجەکە وا نوسراوە کە سه‌رجه‌م داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ تۆمار دەکات.

+964صورة من منصة (شبكة):
ئەم هەفتەیە 61% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمی کردووە

ئەم هەفتەیە 61% داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە کەمی کردووە