وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ یو ئێن
سەرژمێری سامانی ئاژەڵی کوردستان دەکرێت
964+
ژوولی عەدنان
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پڕۆژەکانی پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی لەگەڵ رێکخراویUNDP تاوتوێ کەن و جا ئەمان پرۆژە خۆی لە چەندین بوار دەگرێتەوە بە سەرژمێری ئاژەڵیشەوە.
تیمی هەماهەنگی و تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ UNDP کرد و تاوتوێی رەوشی کشتوکاڵی ئەمساڵ و باشترکردنی لە ساڵی داهاتوو کرا.
لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هاتووە کۆبوونەوکە لە پێناو هاندان و پاڵپشتی کردنی کەرتی کشتوکاڵ و پڕۆژەکانی ئامادەکردنی ڕەشنووسی دامەزراندنی هەرەوەزییە کشتوکاڵییەکانی جوتیاران و پاڵپشتیکردنی دەرچووانی دانەمەزراو بەتایبەتی بۆ پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و پاکێجین و ئاژەڵداری و راهێنان و شیاندنی تواناکانی دەرچووان و جوتیارانی خاوەنی باخی زەیتون بووە.
جگە لەوەش دەڵێن: هەڵساون بە تاوتوێکردنی ئامادەکاری بۆ سەرژمێری کردنی سامانی ئاژەڵی لە هەرێمی کوردستان و ئەنجامدانی رووپێویی زانستی دەربارەی خاک و خۆڵی هەرێمی کوردستان.
ئەگەر وەزارەتی کوشتوکاڵ سەرژمێری سامانی ئاژەڵ بکات ئەوە دەبێت وردەکاریەکەشی بڵاو بکاتەوە بزانن چەند جۆر ئاژەڵ و بەرهەم هەیە لە هەرێمی کوردستا ئەوەش پێویستی تیمی تایبەتمەند هەیە.