حاڵەتێکى دەگمەنە

لە دهۆک منداڵێک لەدایکبووە مێشکى لەناو سەریدا نییە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە دهۆک، ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان منداڵێك به‌ حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه‌وه‌ له‌دایكبووه‌، 964یش سه‌رچاوه‌ى ده‌نگۆكه‌ى دۆزییه‌وه‌ و ده‌گمه‌نبوونى حاڵه‌تى له‌دایكبوونه‌كه‌شی زانى كه‌ “مێشك”ـى منداڵه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى “سه‌رى”ـى دایه‌.

رووداى له‌دایكبوونه‌كه‌ پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون لە دهۆک روویداوه‌ و منداڵه‌كه‌ش له‌ ره‌گه‌زى نێره‌ و ئێستاش له‌ نه‌خۆشخانه‌ى هێڤی چاره‌سه‌رى پێویستى بۆ ده‌كرێت.

د. نزار بەکر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیڤی منداڵان بە 964ـی وت، مێشکی منداڵه‌كه‌ له‌ناو سەریدا نییە، به‌ڵكو لەناو کیسێکدایە، هەموو جۆره‌ پشکنینێكیان بۆ كردووه‌ و چاوەرێی ئەنجامن بۆ ئه‌وه‌ى بە زووترین کات نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

وتیشی “پێش لەدایکبوونی منداڵەکە، لەناو سونەر ده‌رده‌كه‌وێت کە کیسێک هەیە و مێشک لەناویدایە، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌ بە نەشتەرگەری گەورە چارەسەر دەکرێت”.

ئاشكراشی كرد، نەخوشیەکە ناوى Encephalocele ـه‌و  حاڵەتی لەوشێوە هەن و، پێشترین چەندین حاڵەتیان بووە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەهۆی ڤایرۆسی RSV لە نەخۆشخانەی هیڤی شوێن بۆ منداڵی نەخ...

بەهۆی ڤایرۆسی RSV لە نەخۆشخانەی هیڤی شوێن بۆ منداڵی نەخوش نەماوە