ئەوە دەزانیت؟

پێشتر شوێنى شاخى گۆیژەو سلێمانى دەریا و ئۆقیانوس بووە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی شاخە و شاخی گۆیژەیش کە بە پشت و پەنای شاری سلێمانی دادەنرێت، داوا دەکرێت، زیاتر خزمەتیی بکرێت، بۆ ئەوەی ببێت بە شوێنی هەناسەدانی شار.

د. فازیل لاوە پسپۆڕی جیۆلۆجی عێراق و کوردستان بە 964ـی وت، “شاخی گۆیژە یەکێکە لە لەو شاخانەی کە بەهۆی درزەوە دروست بووە و مێژووەکەی بۆ نزیکەی 145 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە”.

ئاشکراشیکرد، پێشتر شوێنی گۆیژە و سلێمانی، دەریا و ئەقیانووس بووە و دواتر لە ئەنجامی چینە بەردەکان، شاخەکانی گۆیژە، ئەزمەڕ، ئەزمەڕە بچکۆلە و هەڕوتە دروست بوون.

د. فازیل لاوە وتیشی، چەندین سیمینار و توێژینەوەیان لەسەر شاخی گۆیژە و دەورووبەری ئەنجام داوە و پێشنیاریان کردووە، ناوچەی شارباژێر بخرێتەسەر پارکی جیهانیی جیۆلۆجی.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

کۆمپانیایەک بە روناکی و لە وزەی خۆر ناوی سلێمانی داخات...

کۆمپانیایەک بە روناکی و لە وزەی خۆر ناوی سلێمانی داخاتە سەر شاخی گۆیژە

شاخی گۆیژە سەوز دەكرێتەوە و رێگری لە سووتانی دەكرێت

شاخی گۆیژە سەوز دەكرێتەوە و رێگری لە سووتانی دەكرێت