سێ پێشنیار خراونەتەڕوو
قەرەباڵغی چوارڕیانی سەرچنار و بەردەم بینای دادگای سلێمانی چارەسەر دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
چوارڕیانی سەرچنار و بەردەم بینای دادگای سلێمانی رۆژانە لۆدێکی زۆریان لەسەرە و قەرەباڵغییەکی زۆر لەو دوو شوێنە دروست دەبێت، بۆیە شارەوانی سلێمانی کەوتووەتەخۆ بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی ئەو شلۆقییە بدۆزێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی سێ پێشنیار بۆ چارەسەرکردنی قەرەباڵغی چوارڕیانی سەرچنار و بەردەم بینای دادگای سلێمانی خراونەتەڕوو کە ئەمانەی خوارەوەن:
1- جێبەجێکردنی دیزاینی چوارڕیانی سەرچنار بۆ ئاستی ناوەڕاست کە ترافیکی یەکتربڕەکە لە چوار فەیسەوە دەکات بە دوو فەیس جگە لە دروستکردنی دوو یوتێرنی سەربەست.
2- جێبەجێکردنی ئەندەرپاسی حەپسەخانی نەقیب کە گەڕەکەکانی ناوەوەی شەقامی مەلیک مەحمود دەبەستێتەوە بە دەرەوەی شەقامەکە و ناوچەی پیشەسازی بەمەش لۆدی ترافیکی چوارڕیانی سەرچنار کەم دەبێتەوە.
3- دروستکردنی پردێکی پەڕینەوەی پیادە لە جیاتی ترافیک لایتی بەردەم دادگای سلێمانی.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەشڵێت، هەر پێشنیارێک و پرۆژەیەک لە بەرژەوندی شاری سلێمانی وهاولاتیان دابێت کاری لەسەر دەکرێت.