بۆ خوێندكارانى به‌شه‌ناوخۆیی و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانه
گروپێكی خۆبه‌خش به پاره و JCC یش به سه‌به‌ته‌ى خۆراك هاوكارى خوێندكارانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه، له دوو لاوه هاوكارى پێشكه‌ش به‌و خوێندكارانه‌ى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت كه به‌شێكیان له به‌شه‌ناوخۆییه‌كانن و به‌شێكی دیكه‌ش له‌خێزانى ده‌ستكورتن و نه‌خۆشییان هه‌یه.
بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەڵەبجە JCC سه‌به‌ته‌ى خۆراكی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شه ناوخۆییه‌كانى كوڕان و كچانى ئه‌م زانكۆیه دابه‌شكرد كه ئاژانسی THWـی ئەڵمانی هاوكارى كردوون.
گروپی چه‌تریش كه گروپێكی خۆبه‌خشه و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كار بۆ كۆكردنه‌وه و دابه‌شكردنى یارمه‌تییه داراییه‌كان به‌سه‌ر خوێندكارانى زانكۆكه‌ده‌كات، له نوێترین چالاكییاندا هاوكارى مادى گه‌یانده 15 خوێندكار.
فریاد نه‌جمه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌رى JCCـى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، له‌م ماوه‌یه‌دا توانیویانه نزیكه‌ى 600 سه‌به‌ته‌ى خۆراك به‌سه‌ر توێژى جیاواز دابه‌شبكه‌ن كه له‌ناویاندا ته‌واوى به‌شه‌ناوخۆییه‌كانى گرتووه‌ته‌وه كه ژماره‌یان 286 ژوور بووه.
وتیشی “230 سه‌به‌ته‌ى خۆراكیشمان دابه‌شی سه‌ر كارگوزاره‌كانى هه‌ڵه‌بجه كردووه به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ى هه‌ژار و ده‌ستكورتن”.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، ژوان سه‌لام، خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی باخچەی منداڵان له کۆلێژی پەروەردەی شارەزوور كه سەرپەرشتی دابه‌شكردنى هاوكارییه‌كانى گروپى چه‌تر ده‌كات، به 964ـى وت، بڕى 600 هه‌زار دیناریان كۆكردووه‌ته‌وه دابه‌شى سه‌ر 15 خوێندكارى كۆلیژه‌كه‌یان كردووه.
وتیشی “ئه‌وانه‌ى ئه‌و یارمه‌تییه‌یان پێدراوه مه‌رج نییه هەموویان له به‌شه ناوخۆییه‌كانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه بوبن، به‌ڵكو هه‌یانه نه‌خۆشی درێژخایه‌نى هه‌یه و هه‌یانه خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و هه‌شیانه بێ باوكن.
وتیشی “هه‌ر خوێندكارێك بڕی 40 هه‌زار دینار بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ژیانى رۆژانه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه كه به‌شێك له‌و خوێندكارانه خه‌ڵكى هه‌ولێر، رانیه و ده‌وروبه‌رى هه‌ڵه‌بجه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وام ده‌بن له كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خوێندكارانه‌ى پێویستن پێیان بدرێت بێبه‌ش نه‌بن له هاوكارییه‌كانیان.