ئه‌مڕۆ كوردستان و عێراق یاری ده‌كه‌ن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
له یارییه‌كی دۆستانه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی كوردستان و عێراق له زاخۆ رووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4ـی شوبات كاتژمێر 16:00ـی ئێواره له هۆڵی وه‌رزشی زاخۆ به‌ڕێوه‌بچێت.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی كوردستان ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوو مه‌شق و راهێنانه‌كانی له زاخۆ له ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر جووتیار عه‌لی له زاخۆ ئه‌نجامداوه.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، یه‌كه‌مجاره له ژێر چاودێریی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان و به سه‌رپه‌رشتی فیدراسیۆنی باسكه‌ی كوردستان پێكده‌هێنرێت، یه‌كه‌م یاریی دۆستانه‌شی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێت، بڕیاره له داهاتوودا چه‌ند یارییه‌كی دیكه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق ئه‌نجام بدات، وه‌ك راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان 14 یاریزان له‌خۆده‌گرێت، كه له یانه‌كانی كوردستانه‌وه بانگهێشتكراون.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر روویان كرده زاخۆ و له‌وێ مه‌شق و ئاماده‌كارییان بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كردووه.