حکومەتی هەرێمی کوردستان

“کەوتنی رژێمی دەسەڵاتداری سوریا سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە”

ژێوار خدر

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەوتنی رژێمی دەسەڵاتداری سوریاوە، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە دەڵێت، “کەوتنی رژێمەکە سەردەمێکی نوێی هێناوەتە کایەوە.”

دەشڵێت، “رێز لە بڕیار و ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و هیوادارین سووریای داهاتوو، ئازاد و ئارام و دیموکراتیک و سەقامگیر بێت و مافی هەمو گەل و پێکهاتەکانی تێدا پارێزراو بێت.”

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 8.12.2024، دوای 53 ساڵ لە دەسەڵاتداری بنەماڵەی ئەسەد، هێزەکانی ئۆپۆسزیۆن چوونە ناو دیمەشقی پایتەختی سوریا و سەرۆک کۆمار هەڵات و حکومەتەکەی ئەسەد کەوت.