"زیاتر لە 995 هەزار خێران نەوتیان وەرگرتووە"

حکومەت: نزیکەی 200 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاوڵاتیان دابەش کراوە

شۆڕش قادری

پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان بەردەوامە و تا ئێستاش نزیکەی 200 ملیۆن لیتر دابەش کراوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، “لە کۆی 230 ملیۆن و 164 هەزار و 276 لیتر نەوتی سپی دابینکراو بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بڕی 199 ملیۆن و 67 هەزار لیتر نەوتی سپی کە دەکاتە 74٪ـی نەوتی سپی دابینکراو، دابەش کراوە”.

بە قسەی حکومەت، تائێستا 995 هەزار 325 خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە بە جۆرێک لە هەولێر 335 هەزار و 850 خێزان، لە سۆران 87 هەزار و 38 خێزان، لە سلێمانی 357 هەزار و 367 خێزان، لە هەڵەبجە 21 هەزار و 890 خێزان، لە دهۆک 153 هەزار و 713 خێزان و لە زاخۆش 39 هەزار و 477 خێزان، نەوتی سپییان بەسەردا دابەش کراوە.

دوای هاتنی وەرزی سەرما، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیان لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.