له سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش
پێوه‌دانى دووپشك هەناسەتهنگى هاوڵاتیان كه‌مى كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی دوایین ئامار، له‌سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش پێوه‌دانى دووپشك زۆر كه‌مى كردووه، به‌ڵام كه‌مبوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى هه‌ناسه‌ته‌نگى وه‌كو پێویست نییه، هێشتا حاڵه‌ته‌كان له ژمارەدا زۆرن.
ئاماژه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ئه‌م قه‌زایه بڵاویكردووه‌ته‌وه، بریتییه له چالاكییه ته‌ندروستییه‌كان له 15 بنكه و ناوه‌ندى ته‌ندروستى به‌تایبه‌تیش له مانگى رابردوودا به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌رده‌كه‌وێت، كه پێوه‌دانى دووپشك ته‌نیا نۆ حه‌ڵه‌ت تۆمار كراوه، له‌كاتێكدا له چوار مانگی رابردوودا، له هه‌ر مانگێكدا 50 حاڵه‌ت تۆمار ده‌كرا.
سه‌باره‌ت به هه‌ناسه‌ته‌نگی هاوڵاتیانی كه روویان له بنكه ته‌ندروستییه‌كان كردووه، له‌مانگى رابردوو 672 حاڵه‌ت بووه كه هاوڵاتیان پشكنینى هه‌وكردنى بۆرى هه‌ناسه‌دانیان بۆ كراوه، له‌كاتێكدا له‌مانگى پێشوتر 804 حاڵه‌ت تۆمار كرابوون.
هه‌ر به‌پێی دوایین ئامار، له‌مانگى راردوودا 15 هه‌زار و 583 نه‌خۆش سه‌ردانى بنكه‌كانیان كردووه، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا دوو هه‌زار و 129 قوتابی و خوێندكار بوونه كه له قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆكان به‌مه‌به‌ستى پشكنینى چاو سه‌ردانیان كردووه.