وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا
964+
پەری ساڵح
بەیانی ئەمڕۆ هەینی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا، دوای چەند کاتژمێرێک لە هاتنی بەسام سەباغ، وەزیری دەرەوەی سوریا.
بڕیارە هەرسێ وەزیری دەرەوەی عێراق، ئێران و سوریا لە بەغدا كۆببنەوە و گفتوگۆیەكان پەیوەست بەو بارودۆخە دەبێت، كە ئێستا لە سوریا دەگوزەرێت و شەڕ بەشێكی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و دەستەی تەحریری شام خەریكە بەشێكی زۆری سوریا دەستبەسەردا دەگرێت.
دۆخی سوریا تا بێت خراپتر دەبێت، هێزەکانی جۆلانی لەماوەی یەک هەفتەدا دوو شاری زۆر گەورە و ستراتیژی سوریایان گرتووە، یەکەمیان حەلەبە و دووەمیان حەمایە، حمس و شام و دەرعاو دەیرزور، هەموویان لە شارە سوننە نشینەکانن، بەڵام لەناو هەموو ئەوانەدا دەیرزوور لە هەموویان مەترسیدارترە، هەم بۆ هەرێم و عێراق و هەم بۆ خۆرئاوای کوردستان.
رێبەرى رەوتى سەدریش لەسەر دۆخى سوریا هاتە دەنگ و داوا لە حکومەتى عێراق دەکات، سزاى ئەو میلیشیا و گروپە چەکدارانە بدات کە دەستوەردان لە کاروبارى سوریا دەکەن.