لە وڵاتەكەی شەڕە
وەزیری دەرەوەی سوریا گەیشتە بەغدا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری دەرەوەی سوریا بە پەلە گەیشتە بەغدا، بڕیارە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئێران لە بەغدا كۆببنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئەمشەو رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی سوریا بەسام سەباغ ئەمشەو گەیشتە بەغدای پایتەخت، بڕیاریشە كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لە نێوان وەزیری دەرەوەی عێراق فوئاد حوسێن و وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی و وەزیری دەرەوەی سوریا بەسام سەباغ ئەنجام بدرێت.
واچاوەڕوان دەكرێت كۆبوونەوەی هەرسێ لایەن پەیوەست بەو بارودۆخە بێت، كە ئێستا لە سوریا دەگوزەرێت و شەڕی بەشێكی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە و دەستەی تەحریری شام خەریكە بەشێكی زۆری سوریا دەستبەسەردا دەگرێت.
سەدر لەسەر دۆخى سوریا هاتە دەنگ
سوریا
راکردووەکان لە سوپا و بریندارەکانن
"2000 ئەفسەر و سەربازی سوپای سووریا هاتوونەتە خاکی عێراقەوە
وەزارەتى بازرگانى وەڵام دەداتەوە
دۆخى سوریا کاریگەرى لەسەر ئاسایشى خۆراک دەبێت؟
زیاتر لە سەدەیەک سەردەستەیى
ئایا بنەماڵەى ئەسەد کوردن؟
وەزارەتی دەرەوە وادەڵێت