لە سێ بەڕێوەبەرایەتی

ناوی نزیکەی 10 هەزار فەرمانبەری سلێمانی گەڕایەوە بۆ وەرگرتنی زەوی

964+

ژووری هەواڵ

ناوی نزیکەی 10 هەزار فەرمانبەر لە سێ بەڕێوەبەراتی سنووری پارێزگای سلێمانی گەڕاوەتەوە و بەگوێرەی رێنمایی وەزارەتی شارەوانی زەویان پێدەدرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.12.2024، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی هەواڵەکەی بۆ 964 پشتراستکردەوە و راگەیاند، ناوی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتى گشتیی شارەوانییەکان، بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کارەباى سلێمانى و بەرێوەبەرایەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى گەڕاوەتەوە بە مەبەستی دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا.

بەگوێرەى رێنمایی وەزارەتى شارەوانى، دەبێت ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە سودمەند نەبوونى فەرمانبەرەکانیان لە وەرگرتنى زەوى بسەلمێنن بۆ ئەوەی زەویەکانیان پێبدرێت.

رۆژی 27.3.2024 سەرۆکی حکومەت دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران.

شارەوانیی سلێمانی نزیکەی 15 هەزار دۆنم زەوی ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی رێکارە یاساییەکانیان تەواو بکرێ و بەسەر فەرمانبەراندا دابەشی بکات. بەگوێرەی ئامارەکانی شارەوانیی سلێمانی، تا ئێستا نزیکەی هەزار و 500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراون.

زیندانیانی سیاسی لە سلێمانی 492 پارچە زەویان وەرگرت

زیندانیانی سیاسی لە سلێمانی 492 پارچە زەویان وەرگرت