لە 10 مانگی ئەمساڵ

نزیكەی 16 هەزار منداڵ لە هەولێر لەدایك بوون

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرەڕای ناسەقامگیری بارودۆخی دارایی و دواكەوتنی موچە، بەڵام خانەوادەكان لە هەولێر لە منداڵ خستنەوە پاشەكشەیان نەكردووە، ئەوەتا لە 10 مانگی ئەمساڵدا نزیكەی 16 هەزار منداڵ لەدایك بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 2.12.204 ئاماری لەدایكبووانی لە هەردوو نەخۆشخانەی “لەدایكبوون و ئافرەتانی هەولێر و عەتایای ئیماراتی بۆ چارەسەری ئافرەتان و منداڵان لە بەحركە” بڵاوكردەوە، كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا مانگی 10ی ئەمساڵ 15 هەزار و 392 منداڵ لەدایك بوون، ئەمە جگە لە منداڵە دوانەكان.

بە پێی ئامارەكە، هەشت هەزار و 200 منداڵی كوڕ و حەوت هەزار و 192 منداڵی كچ لە دایكبوون، هەروەها ژمارەی دووانەكانیش 385 منداڵن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر دەڵێت، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بابەتی لەدایکبوون و منداڵان و چارەسەری ئافرەتان پێشکەوتنێکی زۆری بەخۆوە بینیوە کە بە شێوازێکی سەردەمیانە و زانستیانە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان پێشکەش دەكرێن.

لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی رێژەی منداڵی نەبەكام ...

لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی رێژەی منداڵی نەبەكام زیادیكردووە