بڕیارى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه
له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به تۆماری بایۆمەتری و دابه‌شكردنى کارتی دەنگدان كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بڕیاریدا، دووباره ده‌رگای خۆتۆماركردن بۆ ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه و جارێکی دیکە ده‌ست به دابه‌شكردنه‌وه‌ى کارتی دەنگدان بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2.12.2024 كۆمیسیۆن بڕیارى ده‌ستپێكردنه‌وه‌كه‌ى راگه‌یاندووه.
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به 964ـى رایگه‌یاند، كۆمسیۆن ده‌ست ده‌كاته‌وه به پرۆسه‌ی تۆماركردنی بایۆمه‌تریی ده‌نگده‌ران و دابه‌شكردنى كارتى ده‌نگدان، كه به‌هۆى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كاره‌كان راگیرابوون.
وتیشی “به‌پێی بڕیارێكی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان جارێكی دیكه كارتی ده‌نگده‌ران له هه‌رێمی كوردستان دابه‌شده‌كات”.
رۆژی 20.10.2024 ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌شێك له ده‌نگده‌ران به‌هۆی خۆتۆمارنه‌كردنی پێشوه‌خته‌یان له بنكه و نوسینگه‌كانی كۆمسیۆن له پارێزگا و شاره‌كان كارتی بایۆمه‌تریی ده‌نگدانیان بۆ دروست نه‌كرابوو، به‌شێكی دیكه‌شیان به‌هۆی گرفتی ته‌كنیكییه‌وه كارته‌كانیان پێش هه‌ڵبژاردن نه‌گه‌ڕێندرابوونه‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌نیا له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌ستابوو، ده‌نا له پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق كارى ئۆفیس و نووسینگه‌كان ئاسایی بووه.