ئامانج ساڵح
“هەر بە هیوای رەشەی پۆلیس بانگم دەکەن”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئامانج ساڵح ناسراو بە کەسایەتی هیوا لە درامای رەشەی پۆلیس، لە شەقام و شوێنە گشتیەکان هێشتا بە پۆلیسی هاتوچۆ دەیناسن و دەڵێت، کاری هونەری نییە بۆیە دەرناکەوم.
لە مێژە ئامانج ساڵح لە هیچ کارێکی هونەری دراما یان سینەما دەرنەکەوتووە، ئەوەی جیلی ئاڵتونیش بێت بێگومان ئاشنای کارەکانیەتی، لە لێدوانێکی تایبەت بە 964 وتی “بەڵی ئێستاش بە هیوا دەمناسن و ناوم دەهێنن، مادەم خەڵک ئەوەی پێ خۆشە منیش پێم ئاساییە، بەڵام هیچ کارێکی هونەریش نییە، بۆیە دەرناکەوم، دەنا کار هەبێت بۆ نایکەین؟”
ئامانج جگە لە دراماکانی، دەنگی چەندین کارئەکتەری ناو فیلم کارتۆنەکانی وەک عەدنان وەلینا و نێڵز و مارکۆ بووە، وەک دەڵێت ئەو سەردەمە کارکردن خۆشتر بووە و بە رۆح و برادەرایەتی و خۆشەویستی بووە جیاواز لەم سەردەمە.