"لە ئێرانەوە هاوردە کراوە"

لە سەیدسادق دەستگیرا بەسەر زیاتر لە یەک تۆن پەنیری کوردیدا

964+

ژووری هەواڵ

لە بازگەی سەیدسادق رێگریکرا لە داخڵکردن و ساغکردنەوەی زیاتر لە یەک تۆن پەنیری خراپبوو کە لە ئێرانەوە هەناردە کرابوو.

ئەمڕۆ دووشەممە 2.12.2024، تەها ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی سەیدسادق بە 964ـی راگەیاند، بە هاوکاری ئاسایش دەستیانگرتووە بەسەر زیاتر لە یەک تۆن پەنیری کوردی کە بەهۆی بارودۆخی کەشوهەوا خراپببوو و بەکەڵکی خواردن نەدەهات.

لەدوای دەستبەسەرداگرتنی، پەنیرەکە گواستراوەتەوە بۆ شوێنی تایبەت بە کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و لەنێوبراوە.

پەنیرەکە لەنێو زیاتر لە 30 تەنەکە هەڵگیراوە و بە وتەی بەرپرسی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی سەیدسادق، لە دیوی ئێرانەوە هاوردەی قەزاکە کراوە.

بەرهەمی پەنیر لە پشدەر بەراود بەساڵانی رابردوو بۆ نیوە...

بەرهەمی پەنیر لە پشدەر بەراود بەساڵانی رابردوو بۆ نیوە کەمیکردووە