چەکى پارەى گەنم هاتووە

سایلۆى هەولێر و قوشتەپە جوتیاران ئاگادار دەکەنەوە

964+

وریا فەتاح

هەردوو سایلۆى هەولێر و قوشتەپە، ئەو جوتیارانە ئاگادار دەکەن کە گەنمیان رادەستى سایلۆ کردووە، سبەینێ سەردانیان بکەن و چەکى پارە وەربگرن.

بەپێى ئاگادارییەکەى سایلۆی هەولێر، سبەینێ دووشەممە دابەشکردنی چەکی پارەى جوتياران لە زنجیرە 3451 دەستپێدەکات و تا 3660 بەردەوام دەبێت و داواش دەکات سەردانیان بکەن و لە سایلۆ چەک وەربگرن.

لاى خۆیەوە سایلۆى قوشتەپە جوتیارانى ئاگادارکردووەتەوە کە چەکى پارە لە زنجیرە 1156 تا 1215 دەستپێدەکات و لە سایلۆ چەکە دابەشدەکرێت.

سایلۆى هەولێر جوتیارانى کۆیە ئاگادار دەکات بەتایبەت ئەوانەى گەنمەکانیان رادەستى گۆڕەپانى کۆیە کردووە، دابەشکردنى چەکى پارە لە زنجیرە 270 دەستپیدەکات و لە 326 کۆتایى دێت و پارەکانیشیان لە بانکى بەحرکە وەردەگرن.

داواشکراوە، ⁠ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت یان بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەم ساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کرد بێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەل بریکارنامەی سەرجەم وارسەکان.

رونیشکراوەتەوە کە کاتی وەرگرتنەوەی چەک کاتژمێر 9ـی بەیانی تا وەکو 1ـی دوای نیوەرۆ دەبێت.

سایلۆى هەولێر و قوشتەپە جوتیاران ئاگادار دەکەنەوە

سایلۆى هەولێر و قوشتەپە جوتیاران ئاگادار دەکەنەوە