سلێمانی.. لەسەر دزینی 100 مۆبایل سێ کەس دەستگیرکران
+964
فەرمان سادق
پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە بە دزینی 100 مۆبایل.
ئەمڕۆ هەینی سێی شوبات، پۆلیسی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆیان لەسەر فەیسبووک دەستگیرکردنی ئەو سێ تۆمەتبارەیان راگەیاند.
“سێ تۆماتبارەکە لەگەڵ دەستگیرکردنیان، دەستیش بگیرێت بەسەر سێ پارچە چەك و ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی گرتنی هەبووە لەگەل سێ پارچە چەك و چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا”.
ئەو سێ تۆمەتبارە، فەرمانی گرتنیان هەبووە لەسەر دزینی زیاتر لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی مۆبایل لە سلێمانی.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێ، ئەو ئۆتۆمبێلەی دەستی بەسەرداگیراوە، تابلۆکەی “ساختە کرابوو”، هەروەها جگە لە دەستگرتن بەسەر سێ پارچە چەکدا، بڕێکی زۆر پارچە چەکی ئاگرین لەگەڵ چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا .