لە سنووری قەزای شێخان
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
کەمێک پێش ئێستا لە سەر رێگای نەهدارێ، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و شۆفێرێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
ئەمشەو هەینی 2024.11.29 ، لە سەر رێگای سەرەکی نەهدارێ لە سنووری قەزای شێخان رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویدا و شوفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
حاجی محەمەد، شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، “رووداوەکە لەسەر رێگای نەهدارێ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت روویداوە و شۆفێرێک گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی تا ئێستا لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدایە و نەتوانراوە دەربهێندرێت”.
وتیشی، تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە دیار نییە و پۆلیس و تیمە فریاگوزارییەکانی قەزای شێخان لە شوێنی رووداوەکەن و خەریکی دەرهێنانی تەرمەکەن، دواتر رەوانەی پزیشکی دادی شێخان دەکرێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر