كەشوهەوا
ئەمڕۆ هەینییە و جەوەكەی خۆش دەبێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ كەشوهەوای هەرێمی كوردستان خۆش بێت، ئەوەتا بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەڵێت، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزتر دەبن لە دوێنێ.
بەشی پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ هەینی 29.11.2024 پێشبینییەكانی بەم جۆرە راگەیاندووە:
کەش: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور.
پلەکانی گەرما: كەمێك بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێرایى با: لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با: باکووری خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین: لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 12
سلێمانی: 11
دهۆک: 11
کەرکوک: 13
هەڵەبجە : 12
زاخۆ : 12
حاجی ئۆمەران : 3
سۆران: 11
گەرمیان : 16