"دۆخی منداڵێکی تریشیان ناجێگیرە"

لە دوای دایک و باوکی خۆیشی گیانی سپارد

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

دوای ئەوەی پێش چەند رۆژی رابردوو لەسەر رێگای کەرکوک بۆ بەغدا، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی خێزانێک، باوک و دایکێک گیانیان لە دەست دا و چوار منداڵیشیان بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کران، کەمێک پێش ئێستا یەکێک لە منداڵەکان گیانی لەدەست دا.

حسام هاشم، مامی منداڵەکە بە964ـی وت، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی یەکێک لە برازاکانی کە تەمەنی لە نێوان 12 بۆ 13 ساڵدایە و کوڕە گەورەی خێزانەکەیە، لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک گیانی لەدەست دا ودۆخی یەکێکی تریش لە منداڵەکان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

وتیشی، بریندارەکان چوار منداڵن، کە سێ کۆڕ و کچێکن ئێستا دۆخی تەندروستی یەکێکی تر لە منداڵەکان کە کوڕە، ناجێگیرە و دوو منداڵەکەی تر تەندروستیان باشترە و سەرجەمیان لە نەخۆشحانەی ئازادی کەرکوکن، پاش کەمێکی تر تەرمی ئەو منداڵەیان رادەست دەکەن و لە گۆڕستانی شەهیدانی خورماتوو لە تەنیشت باوک و دایکی دەینێژن.

لە بەرواری 15.11.2024، بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەرکوک بەغدا خێزانێک کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMWیان پێ بووە و وەرگەڕا و دەستبەجێ دایک و باوکەکە گیانیان لەدەست دا و چوار منداڵیان برینداربوون و رەوانەی نەخوشخانەی ئازادی کەرکوک کران و خێزانەکە لە نەتەوەی کوردن و دانیشتووی قەزای خورماتوون.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش...

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکەش برینداربوون