بەمەبەستی دامەزراندن

تەندروستی هەولێر بەدوای سێ پزیشکدا دەگەڕێت

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بەدوای سێ پزیشکی پسپۆڕدا دەگەڕێت و دەڵێت، بەشێوەی میلان دایاندەمەزرێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27.11.2024، تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە بەڕێوەبەرایەتی نۆرینگە میللیەکان و راوێژکارییەکانی ئێواران، پێویستیان بە میلاکی سێ پزیشک هەیە بۆ نۆرینگەی میللی قوشتەپە لەکاتی ئێواران.

پسپۆڕییەکان لەم بوارانەدان؛ پزیشکی ددان، پزیشکی ئافرەتان و پزیشکی سۆنار و ئارەزومەندان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفونی؛ 07504467448.

“مەرجی وەرگرتنی پزیشکی ددان دەبێت دەوامی خۆبەخشی تەواو کردبێت یاخود لە دەوامی خۆبەخشیدابێت”، تەندروستی هەولێر وا دەڵێت.