دابه‌شكردنه‌كه‌ى پار ئه‌نجامى باشی هه‌بووه‌

گروپی دره‌خت له‌ پێنجوێن به‌چه‌ند مه‌رجێك نه‌مامى (توو) به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

گروپى دره‌خت له‌ پێنجوێن گروپێكی ژینگه‌ پارێزییه‌ ئه‌مساڵیش نه‌مامى جۆرى (توو) به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌شده‌كات، به‌ڵام بۆ دابه‌شكردنه‌كه‌ چه‌ند مه‌رجێكی داناوه‌.

له‌و مەرجانه‌، هەر هاوڵاتییەک تاوه‌كو سێ نەمامی دەدرێتێ، پێویسته‌ به‌ڵێن بدات كه‌ خزمه‌تى نه‌مامه‌كه‌ بكات.

شێخ عومه‌ر شێخ عه‌بدوڵا، له‌ ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌رى ئه‌م گروپه‌ به‌ 964 ـى وت، له‌ دابه‌شكردنى نه‌مامه‌كانى پارساڵ رازین و ئه‌نجامى به‌شی هه‌بووه‌ هاوڵاتیان به‌باش یخزمه‌تى نه‌مامه‌كانیان كردووه‌.

وتیشی “بۆ ئه‌مساڵ نزیكه‌ى سێ هه‌زار نه‌مام به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كه‌ین جگه‌ له‌وه‌ى له‌ چه‌ند شوێنێكی پێنجوێن كارى چاندنى نه‌مام ئه‌نجام ده‌ده‌ین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌مساڵ كار له‌سه‌ر سه‌وزكردنى پرده‌ نوێیه‌كه‌ى سه‌ر رێگاى ده‌روازه‌ى باشماخ ده‌كه‌ن و هه‌رچوار لامكه‌ى به‌ نه‌مام و گوڵ ده‌ڕازێننه‌وه‌.

روونیشیكرده‌وه‌ ته‌نیا له‌ ساڵى 2024 دا توانیویانه‌ 25 هه‌زار نه‌مام له‌ سنوورى پێنجوێن بچێنن.

گروپی دره‌خت، پێشتر ناوى گروپی نه‌مام بوو، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵى 2018 له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى ینگه‌پارێز دامه‌زراوه‌ و له‌ ئێستاشدا زیاتر له‌ 200 كه‌سی خۆبه‌ش كار له‌ گروپه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

گرووپێكی پێنجوێن خولی هەڵپاچینی درەختیان کردەوە

گرووپێكی پێنجوێن خولی هەڵپاچینی درەختیان کردەوە