شنگال داوای سندوقی ئاوەدانکردنەوە دەکات لە بەغدا
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به قسه‌ى به‌رپرسێكی باڵاى ئیداریى موسڵ، كوردانى ئێزیدی داوایان له‌حكومه‌تى عێراقی كردووه بۆ دروستكردنى سندوقی ئاوه‌دانكردنه‌وه، چونكه به‌پێی قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه، تا ئێستا كه‌مترین ناوچه‌كانى سنوورى شنگال ئاوه‌دانكراونه‌ته‌وه و ئاواره‌كانیش حه‌زناكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه.
تۆڕى 964 ده‌زانێت، دوای هێرشه‌كانی چه‌كدارانى داعش لە ساڵی 2014 بۆ سه‌ر شنگال و ده‌وروبه‌رى، زیانی زۆری مرۆیی و دارایی به‌ر ئه‌و سنووره كه‌وت، تێكدانى ئاوه‌دانییه‌كان له‌پاڵ كوشتن و رفاندن و بێسه‌روشوێنكردنى دانیشتووانه‌كه‌ى.
ره‌فعه‌ت سمۆ، جێگرى پارێزگاری نەینەوا بۆ كاروباری كارگێڕی به تۆڕى964ـى راگه‌یاند، كوردانی ئێزدی داوای پێكهێنانی سندوقی ئاوەدانیی شنگال لە حكومەتی عێراق دەكەن و پێیانوایه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌توانن ئاوەدانی و ئارامی بگەڕێتەوە بۆ قەزاکە.
بە قسەی ئەو “له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه ستەمێكی زۆر لە شنگال دەكرێت، كاتێک بودجەی موسڵ بەگوێرەی ژمارەی دانیشتوان بەسەر قەزا و ناحییەكان دابەشدەكرێت، چونكە ده‌ڵێت “قەزای شنگال لە هەموو شوێنێك زیاتر وێرانبووە، پێویستی بە بودجەیەكی تایبەت هەیە بۆ ئەوەی ئاوەدان بكرێتەوە، تا ئێستا هیچ بودجەیەكی تایبەت بۆ شنگال تەرخان نەكراوە”.
لە لایەکی دیکە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق پلانی داناوە لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ئاوارەكان بگەڕێنێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەڵام دیار نییە دەتوانێت ئەوە بکات یان نا.