دهۆک
ژنێک لە ناو چاکسازی ژنان و منداڵان گیانی لەدەست دا
964+
هێڤی دێوالی-دهۆک
ژنێک لەناو چاکسازی ژنان و منداڵان گیانی لەدەست دا، پۆلیسی دهۆكیش دەڵێت ژنەكە نەخۆشی هەبووە.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی ژنان و منداڵان بۆ 964ی پشتڕاستیکردووە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2024.11.26 لە ناو چاکسازی ژنان و منداڵان، ژنێکی تەمەن 67 ساڵی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەست دا، ژنەکە خەڵکی پارێزگای دهۆکە.
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی لە پارێزگای دهۆک بە 964ی وت، ئەم بەیانییە ژنێک بەناوی “ش،ب” رەوشی تەندروستیی تێکچوو، لەناو چاکسازییەکەدا گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، بەپێی راپورتی پزیشکی دادی دهۆک، ژنەکە بەهۆی فشاری خوێن و نەخۆشی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
“ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە بەپێی بەندی 446 لە یاسای سزادان لە چاکسازی ژنان و منداڵان دەستگیر کرا بوو” هێمن سلێمان وای وت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا