لە روسیایە

هەولێر” خوشكێكی دیكەی بۆ زیاد دەبێت”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر ئاشكرای كرد لە ماوەی داهاتوودا هەولێر لەگەڵ شاری تولایی روسیا دەبێتە دەستەخوشك و بۆ ئەمەش چەند كۆبوونەوەیەكیان كردووە.

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ دووشەممە 25.11.2024 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ كونسوڵی گشتیی روسیا لە هەولێر ماكسیم رۆبن كۆبووەتەوە و باس لە پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی روسیا كراوە.

وتیشی، “لە بارەی بابەتی دروستكردنی پەیوەندی و میكانیزمی بوونە دەستەخوشكی نێوان هەولێر و شاری تۆلایی روسیا، قسەمان كرد، كە ئەمە چەند جارێكە كونسوڵی روسیا ئەم بابەتە دەخاتەڕوو، ئێمەش وەك پارێزگای هەولێر ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە”.

ئومێد خۆشناو ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەكاری بۆ بابەتی دەستەخوشكبوونی هەولێر و تولای كرا و لە ماوەی داهاتوودا رەنگە سەردانی ئەو شارەی روسیا بكەن و پەیوەندییەكان زیاتر بەرەوپێشەوە بچن.

هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاری ناشفێلی ئەمریكا، پاریسی فەرەنسا بوونەتە دەستەخوشك، هەروەها چاوەڕێدەكرێت لەگەڵ شاری مێرسینی توركیاش ئەو بابەتە بێتەپێشەوە.

بابەتی دەستەخوشكبوونی دوو شار خۆی لە واژۆكردنی یاداشتی لەیەكتێگەیشتن و رێككەوتنی بازرگانی و دروستكردنی پەیوەندی كولتووری، رۆشنبیری و ئالوگۆڕی شارەزایی نێوان هەردوولا دەبینێتەوە.

هەولێر بووە دەستەخوشکی ناشڤیل، چ سوودێکی بۆ خەڵکەکەی ه...

هەولێر بووە دەستەخوشکی ناشڤیل، چ سوودێکی بۆ خەڵکەکەی هەیە؟