جامی كوردستان دوو لەت بوو

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

یارییه‌كانی قۆناغی 32ی جامی كوردستان كۆتایی هات و 16 یانه‌ گه‌یشتنه‌ قۆناغی داهاتوو.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2ـی شوبات، یارییه‌كانی قۆناغی 32ی جامی كوردستان كۆتاییان هات، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند یارییه‌ك به‌ڕێوه‌چوون.

ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌ بوون:
زانكۆی جیهان 0-2 رواندز
ده‌ربه‌ندیخان 4-2 خاك
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 1-4 چه‌مچه‌ماڵ
هه‌ولێر 2-0 ته‌ناهی
سۆران 2-1 سلێمانی
رانیه‌ 2-4 سیروانی نوێ “به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌”.

تا ئێستا یانه‌كانی “رواندز، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ، هه‌ولێر، سۆران، سیروانی نوێ، سنوور، قه‌ڵادزێ، دهۆك، كۆیه‌، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، شه‌قڵاوه‌، چوارقوڕنه‌ و هندرێن” گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی 16ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.

هه‌روه‌ها یاری نێوان هه‌ڵۆ و جیهان له‌م قۆناغه‌دا ماوه‌، كه‌ سبه‌ی هه‌ینی له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی جامی كوردستان، تا قۆناغی پێش كۆتایی هه‌ر تیپێك به‌ یه‌ك دۆڕان ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

جامی كوردستان دووه‌م وه‌رزه‌ دێته‌ ئه‌نجامدان و به‌ به‌شداری یانه‌ پله‌ نایاب، پله‌ یه‌ك و پله‌ دووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.