لە مانگی تەموز شایستەکانیان پێدەدرێت

لە هەرێمی کوردستان پلەی 547 ئەفسەر بەرزکرایەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە هەرێمی کوردستان پلەی 547 ئەفسەر بەرزکرایەوە، وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش دەڵێت، شایستەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرەکان لە مانگى تەموزى ئەمساڵەوە خەرجدەکرێت.

بەگوێرەى نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆی بەسەرەوەیە، بڕیاردراوە بە فەرمانێکى وەزاریى و پاڵپشت بە فەرمانى هەرێمی، پلەى 547 ئەفسەر بەرزبکرێتەوە.

لە فەرمانەکەدا هاتووە، موچە و شایستەیی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرەکان لە مانگى تەموزى ئەمساڵەوە خەرجدەکرێت.

بڕیارەکە پشتئەستوورە بە فەرمانی ژمارە 378 لە 6.11.2024، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، لەسەر هاتنی فەرمانی سەرۆکوەزیران دەرکراوە.

+964صورة من منصة (شبكة):