دیمەنێکی نوێنەری دەزگای مینی هەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی مین و تەقەمەنی لە کۆڕبەندەکەی باکۆ لەگەڵ دیمەنێک لە پانێڵەکە... وێنە؛ تایبەت بە 964+ نێردراون.
"گۆڕانی کەشوهەوا كاریگه‌رى له‌سه‌ر كاره‌كانمان هه‌یه"
ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم لە (باكۆ)وه داواى پاڵپشتى دارایی ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم بهنوێنهرێك به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى گۆڕانی کەشوهەوا لە وڵاتی ئەزەربایجان كردووه و له پانێڵێكیشدا داواى پاڵپشتى دارایی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى پاككردنه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامى هه‌بێت.
عه‌لى میران، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌نكنیكى ده‌زگاى مینى هه‌رێم كه وه‌كو نوێنه‌رى ئه‌م ده‌زگایه له باكۆى پایته‌ختى ئازه‌ربایجان به‌شدارى كۆڕبهندهكهى كردووه، به 964ـى راگه‌یاند، بۆ دووه‌م ساڵه به‌دارى ئه‌م كۆڕبه‌نده ده‌كه‌ن و داوایان كردووه پاڵپشتییه داراییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت بۆ پاككردنه‌وه‌ى له مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان.
وتیشی “به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگاى مینى عێراق و بهبهشتدارى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى مین له جیهاندا پانێڵێكمان رێكخست و داوامان كرد پاڵپشتییه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت”.
روونیشیكرده‌وه، له پانێڵه‌كه ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا كاریگه‌رى خراپی له‌سه‌ر كاره‌كانى ده‌زگاى من هه‌یه به‌تایبه‌تیش له‌كاتى وشكه‌ساڵى و وشكبوونی زه‌وییدا گه‌وره‌ترین كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت.
به‌پێی ئامارێكی ده‌زگاى مین، كه پێشتر به 964ـى داوه، له هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رى 776 كیلۆمه‌تر دوجا زه‌وى به مین چێندراو له‌و رووبه‌ره‌ش له‌وه‌ته‌ى ساڵى 1992 كه ده‌ست به كارى پاكسازى كراوه، نزیكه‌ى 60%ـى ئه‌و خاك پاككراوه‌ته‌وه رووبه‌رى 255 كیلۆمه‌تر دوجا ماوه.