مۆڵەتی تەندروستی و منداڵی تەمەن ژێر 18 ساڵ
لە هەولێر چێشتخانەیەک و کافتریایەک داخران
964+
ژوولی عەدنان
لیژنەی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ سەر بە قایمقایەتی ناوەندی هەولێر، شەوی رابردوو یازدە شوێنیان پشکنی، کافتریایەک و چێشتخانەیەکیشیان داخست.
”کافتریاکە منداڵی تەمەن ژێر 18 ساڵی تێدابووە و چێشتخانەکەش مەرجی تەندروستی جێبەجێ نەکردووە”، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر نەبەز عەبدولحەمید ئەمەی بە 964 وت.
وتیشی، پشکنینەکان بە سەرپەرستی قایمقامیەت بەڕێوەدەچن و لیژنەکانیان بە بەردەوامی شەوانە پشکنین و بەدواداچوون بۆ کافتریا و چێشتخانە و ئارایشتگاکان دەکەن، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە مۆڵەت و مەرجەکانی تەندروستی و پەیڕەوکردنی رێنماییەکان لە لایەن ئەو شوێنانەوە.
قایمقامی هەولێر دەڵێت، ئەو کافتریا و چێشتخانەیەی داخراوت، رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر..
لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر ساڵی رابردوو ههزار و 98 شوێنیان داخستووە، کە 755 هۆتێل و رێستۆرانت، نانەواخانە و مەساج و دوکانی مەی فرۆشتن بوون، لهناو ئهو ژمارهیهشدا 343 کۆکاگای دەرمان و تاقیگەش هەبوون، هەروەها 294 ملیۆن دینار بژاردن بۆ شوێنكارهكان كراوه كه سهرپێچییان كردووه.