سامانە سروشتییەکان راسپێردرا کاری پێویست بکات
داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان حکومەتی هەرێمی هێنایە سەرخەت
964+
شۆڕش قادری
داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان حکومەتی هەرێمی هێنایە سەرخەت و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی راسپارد، كاری پێویست لەوبوارەدا ئەنجام بدەن.
پرسی پیسبوونی ژینگەی شارە گەورەکانی هەرێم و بوونی دەیان پاڵاوگەی نایاسایی لە زۆربەی شارەکان و بە تایبەتیش هەولێری پایتەخت، ماوەیەکی زۆرە مشتومڕی لەسەرە و ژینگەدۆستان و چالاکوانان داوای داخستنی ئەو پاڵاوگانە دەکەن.
138 پاڵاوگەى نایاسایى لە هەولێر دادەخرێن
رۆژى 4.8.2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر لە بەردەم مایکى میدیاکان حەوت خاڵى خوێندەوە کە وەک بڕیار لە بارەى ژینگەى هەولێرەوە دەرکرابوون، سەرەکیترینیان داخستنى 138 پاڵاوگەى نایاسایى بوو.
دوای ئەو بڕیارەش تەنیا یەک پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر داخراوە، ئەویش لە درەنگانی شەوی سێشەممە 12.11.2024ـدا بوو کە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا وتی، مەفرەزەکانی پۆلیسی شارەوانی دەستیان بەسەر پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە گۆڕەپانی فرۆشتنی نەوت و غازـدا گرتووە و پێنج کەسیشیان دەستگیر کردووە.
پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر داخرا
دواجار ئەمڕۆ یەکشەممە 17.11.2024 دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم رایگەیاند، دوابەدوای نووسراوی دەستەکە بۆ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە كێشەی پاڵاوگە نایاساییەكان، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی ئاگادار كردووەتەوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ، كاری پێویست ئەنجام بدەن سەبارەت بە پاڵاوگە نایاساییەكان.
پاڵاوگە نایاساییەکان هاوڵاتیانی گوندی ناوگردانی بێزار و نیگەران کردووە
14 رۆژ بەسەر بڕیارى داخستنى 138 پاڵاوگە نایاساییەکەدا تێدەپەڕێت
پاڵاوگە
لە پاڵاوگەیەکی هەولێر کاری دەکرد
گەنجێک بەهۆی نەوتی رەشەوە گیانی لەدەست دا
جارێ هەر دەبێ چاوەڕێ بکەین
دوای 20 رۆژ هێشتا نرخی بەنزین وەک خۆیەتی و هەرزان نەبووە
27 رۆژ بەسەر بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان تێدەپەڕێت
هێشتا ژینگەی هەولێر پیسە و ئاسمانی تەمە
دوای 12 ساڵ پڕۆژەکە تەواو دەکرێت