چیرۆکى ئەو پیاوەى دەشتى هەولێر
بە کەمتر لە شەش مانگ مام رەجەب چوار کوڕى لەدەست دا
964+
وریا فەتاح
هێشتا سوێى لەدەستدانى دوو کوڕەکەى کە لە رووداوى ئاگرەکە کارگەى غازەکەى قوشتەپە گیانیان لەدەستدا، ساڕێژ نەببوو، مام رەجەب رێک سێ مانگ دواتر کوڕێکى دیکەى بە خنکان لە زێى گەورە لەدەستدا، ئەمڕۆش کوڕى چوارەمى بە رووداوى هاتوچۆ گیانى لەدەستدا و تەنیا یەک کوڕى بۆ ماوەتەوە.
مام رەجەب دنیادیدەیەکى گوندى قوچە بڵباسە لە سنوورى قوشتەپە و باوکى پێنج کوڕە، بەڵام بە کەمتر لە شەش مانگ، چوار لە کوڕەکانى بە رووداوى جیاجیا گیانیان لەدەستداوە.
چیرۆکى تراژیدى و نەهامەتى مام رەجەب دەگەڕێتەوە بۆ رێکەوتى 23.5.2024، ئەو شەوەى ئاگرە لە کارگەیەکى غازى سەر رێگاى هەولێر- قوشتەپە دەکەوێتەوە، دوو کوڕى دەسوتێن و دواتر لە 28 و 29 هەمان مانگ، لە نەخۆشخانە بە دواى یەکتریدا گیان لەدەست دەدەن.
دووهم بریندارى سوتانى كارگهى غازى نهورۆز گیانى لهدهستدا
سێیەم بریندارى کارگەى غازى نەورۆز گیانى لەدەستدا
دواتر لە رۆژى 29.8.2024، کوڕێکى دیکەى مام رەجەب لە ئاوى زێى گەورە تەرمەکەى دەدۆزرێتەوە کە رۆژێک پێشتر خنکابوو.
ئهو گهنجهى له زێى گهوره خنكا پێشتر دوو براى له سووتانى كارگەیهكی غاز گیانیان لهدهستدابوو
مامۆستا نزار محەمەد کە دەکاتە کوڕى پورى کوڕەکانى مام رەجەب بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ کوڕێکى دیکەى مام رەجەب کە دوو رۆژ لەمەوبەر بە رووداوى هاتوچۆ بریندار ببوو، گیانى لەدەست دا”.
وەک باسى دەکات، ئەوە چوارەم کوڕى کورییەتى لە ماوەى کەمتر لە شەش مانگ بە رووداوى جیاجیا گیان لەدەست دەدەن و ئەوەى ئەمڕۆش، کوڕى بچوکى مام رەجەبە و تەنیا کوڕێکى ماوەتەوە.