داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن

پزیشكانى خۆبه‌خشی ئاكرێ بایكۆتى ده‌وامیان كردووه‌

964+

فەرهاد حەسەن

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ پزیشكه‌ خۆبه‌خشه‌كانى ته‌ندروستى ئاكرێ بایكۆتى ده‌وامكردنیان كردووه‌ داواكارن دابمه‌زرێن، وته‌بێژى ته‌ندروستیش ده‌ڵێت، چه‌ند جارێك به‌فه‌رمى داواى دامه‌زراندنى ئه‌و پزیشكانه‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

ژماره‌ى ئه‌و پزیشكانه‌ى بایكۆتيان كردووه‌ 18 كه‌سن.

نێچیرڤان فه‌خره‌دین، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى ئاكرێ به‌ 964ـى راگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا چه‌ند جارێك به‌نووسراوى فه‌رمى داواى دامه‌زراندنى ئه‌م پزیشكانه‌یان كردووه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دانه‌مه‌زراون.

وتیشی “بایكۆتكردنیان له‌ ده‌وام كاریگه‌ری خراپی دروستكردووه‌، به‌ڵام ده‌وامى ته‌ندروستى نه‌وه‌ستاوه‌، به‌ڵكو پزیشكانى دیكه‌ شوێنیان گرتوونه‌ته‌وه‌”.

به‌قسه‌ى وته‌بێژى ته‌ندروستى، جگه‌ له‌و 18 پزیشكه‌ خۆبه‌خشه‌ له‌ناوه‌نده‌كانى ته‌ندروستى ئاكرێ 260 په‌رستارى خۆبه‌خشیشیان هه‌یه‌ و ئه‌وان به‌رده‌وام له‌ ده‌وامكردن.

له ‌ئاكرێ هه‌موو چاره‌سه‌رێكى‌ خۆڕایی بۆ پێشمه‌رگه...

له ‌ئاكرێ هه‌موو چاره‌سه‌رێكى‌ خۆڕایی بۆ پێشمه‌رگه‌ى بریندار ده‌كرێت