لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە کەرکوک
هەشت کەس و کۆرپەلەیەکى ناو سکى دایکێک بە رووداوى هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
ئەمڕۆ شەممە و ئێوارەى دوێنێ بۆ کەرکوک نەهات بوو، لە چەند رووداوێکى هاتوچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەست دا.
رووداوێکیان بەیانى ئەمڕۆ شەممە 16.11.2024 لەسەر رێگاى کەرکوک بۆ سلێمانى لە نزیک بازگەى چیمەن لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا، بە وتەى سامان یابە، بەرپرسى راگەیاندنى تەندروستى کەرکوک، بەهۆیە سێ کەس گیانیان لەدەست دا و چوار کەسى دیکەش بریندار بوون.
ئێوارەى دوێنێش لە رووداوێکى دیکەى هاتوچۆدا ئۆتۆمبێلێکى جۆرى لاندگرۆزەر لە شەقامى پشتێنەى کەرکوک وەرگەڕاو گڕى گرت، وەک ئەوەى سامان یابە ئاشکراى کرد، ژن و پیاوێک کە هاوسەرى یەکترى بوون لەگەڵ منداڵەکەیان گیانیان لەدەست داوە و ژنەکەش دووگیان بووە کۆرپەى ناو سکیشى گیانى لەدەستداوە.
هەر لە کەرکوک، لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا رووداوێکى دیکەى هاتوچۆ لە گەڕەکى واستى شارەکە و درەنگانێکى شەویش لە نزیک ناحیەى عوزێم رووداوێکى دیکە روویانداوە و بەهۆیەوە دوو کەسى دیکە گیانیان لەدەست داوە و پێنج کەسى دیکەش بریندار بوون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح