هاوڵاتییەک
“وەک چۆن ماسى بێ ئاو ناژى منیش ناتوانم بەبێ سلێمانى بژیم”
+964
دیلان محەمە د
لە یادى 240 ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی، هاوڵاتیان بە بۆچوونەکانیان گوزارشت لە خۆشەویستیان بۆ شارەکە دەکەن.
نەوال محەمەد، کە لە دایکبووى شارى سۆرانە و ماوەى چوار ساڵە لە سلێمانى هاوسەرگیرى کردووە و لەوێ دەژیت، بە 964ـى وت،”چوار ساڵە لێرە دەژیم، بەڵام وا دەزانم هەزار ساڵە لێرەم، تەنانەت کە دەچمەوە ماڵى باوکیشم پەلەمە تا دەگەڕێمەوە سلێمانى و عەشقى ئەو شارە بووم”.
چرا ئەحمەد، لەدایکبووى گەڕەکى چوارباغە کە یەکێکە لە گەڕەکە کۆنەکانى سلێمانى، لە یادى 240 ساڵەى بنیاتنانى شارەکەى بە جلوبەرگى کوردییەوە بەشدارى لە ئاهەنگەکانى یادى سلێمانى کردووە و بۆ مایکى 964 وتى،”وەک چۆن ماسى ناتوانێت بەبێ ئاو بژیت، منیش ناتوانم بەبێ سلێمانى بژیم”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح